وێنەی هەردوو کۆرپەلەکە
ئاڤا نیوز
دوو جمکی تازەلەدایکبوو، کە تەمەنیان تەنیا سێ ڕۆژ بوو، لەگەڵ دایکیان لە غەززە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: باوکی منداڵەکان دەچێت بۆ وەرگرتنەوەی تۆماری لەدایکبوونی هەردوو منداڵەکەی، بەڵام لەناکاو تەلەفۆنێکی بۆ دێت و هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو منداڵەکەی پێدەگات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەب ئەل قومسان، باوکی دوو منداڵەکە دەڵێت، بەڕێگەوە بووە بۆ ئەوەی ناسنامەی دوو جمکەکەی وەربگرێتەوە، کە یەکێکیان کوڕ بوو، ناوی ناوەی ئەسیر، ئەوەی دیکەش کچ بوو، ناوی ناوە ئەیسەل، بەڵام لەلایەن دراوسێکانەوە تەلەفۆنی بۆ کراوە و پێیان گوتووە بەهۆی بۆردوومانەکەوە خانووەکەیان لەگەڵ زەوی تەخت بووە، دڵتەنگی خۆشی دەردەبڕێ بەوەی کاتی پێویست نەبووە بۆ ئەوەی ئاهەنگی لە دایکبوونیان بگێڕێت".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە، 115 منداڵی تازە لە دایکبوو کوژراون، هەروەها بەهۆی شەڕەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز