
فوئاد حسێن - وەزیری دەرەوەی عێراق - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق سەرکەوتوو بوون لە ڕێگرتن لە واشنتن لە وەڵامدانەوەی بۆردومانەکانی بنکەی عەین ئەسەد، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە ئێرانیان گوتووە "هەڵە دەکەن هێرش بكەنە سەر كوردستان".
وێنە گەورەکە: کاردانەوەی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە لە دەرئەنجامی ململانێی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین و و حیزبوڵڵا لە لوبنان بەسەر ناوچەکەوە دیار بووە. لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە دیاریکراوی لە سووریا و عێراق لەلایەن ئەو گرووپانەوە کرانە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبیە" جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی لە ناوخۆ و دەرەوە هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکان بکات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەیە سەبارەت بەوەی هەڵە دەكەن لەوەی هێرش بكەنە سەر كوردستان".
مەترسییەکان: وەزیری دەرەوە هۆشداریشی دا لە مەترسیی کێشکردنی عێراق بۆ نێو شەڕەکە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "حكومەت پەرلەمان بڕیاری جەنگ و ئاشتییان بەدەستە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات