
چەند منداڵێکی تەمەن خوار 18 ساڵ لە شەقامەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ڕێژەی کارکردنی منداڵان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، بۆ سنووردارکردنی ئەو دیاردەیە حکومەت ڕێکاری یاسایی دژی خاوەن کارەکان دەگرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی عێراق، ژمارەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن ڕوو لە زیادبوونە کە هەژاری و نەبوونی و خراپی بارودۆخی ئابووری هۆکاری سەرەکی ئەو دیاردەیەن.
لێدوانی فەرمی: نەجم ئەلعیقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی کارکردنی منداڵانی ژێر 18 ساڵی زیادی کردووە کە بەشێکیان لە کارە قورس و سەختەکاندا ئیش دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: نەجم عیقابی جەختی کردەوە کە ئەو خاوەن کارانەی کار بە منداڵانی ژێر 18 ساڵی دەکەن ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.
ئەوەی پێیویستە بیزانیت: سەنتەری عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو، زیاتر لە 700 هەزار منداڵ لە عێراق کار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووداوەكەی لالەزار بازاڕی خانووبەرەی لە سلێمانی خاوكردووەتەوە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیكی هۆشداریی دەدات: هەڵبژاردن دوابخرێت پرۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
39 کاندیدی دیکە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە