
هێزەکانی عێراق و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر داعش ئەنجام دا و 14 کوژراوی لێکەوتەوە
ئاڤا نیوز
ناو و بەرپرسیاریێتی ئەو سەرکردانەی داعش و وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاشکرا دەکرێت کە بەر لە 15 ڕۆژ لە بیابانەکانی ئەنبار بە هاوبەشی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا کرا و بەهۆیەوە 14 چەکداری داعش کوژران و 7 سەربازیی ئەمریکیش برینداربوون، کە یەکێکیان جێگری والی داعش بوو لە عێراق.
وێنە گەورەکە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی 29ـی ئاب ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی حوزەیمی لە ڕۆژهەڵاتی دۆڵی غەدەف لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە، زۆربەی سەرکردەکانی چەتەکانی تیرۆریستی هێڵی یەکەمی داعش کوژراون.
زانیاریی زیاتر: پاش ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمی (14) کوژراوەکەی داعش، ناسنامەکەیان ئاشکرا کرا و دەرکەوت کە چەندین سەرکردەی ڕێکخراوەکەی تێدایە، لەوانە: جێگری والی داعش لە عێراق و والی ئەنبار و والی باشوور و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ڕێکخراوەکە.
ناوی سەرکردە کوژراوەکانی داعش:
1. ئەبو سدیق، یاخود ئەبو موسلیم. ناوە ڕاستەقینەکەی ئەحمەد حامد حوسێن عەبدولجەلیل و پۆستەکەی جێگری والی لە عێراق.
2. مەنسوور، ئەبوو عەلی توونسی. ناوە ڕاستەقینەکەی عومەر بن سویح بن سالم، پۆستەکەی ئەمیری پیشەسازی و گەشەپێدان و دۆسیەی کیمیایی بووە.
3. ئەبوو هومام، ناوە ڕاستەقینەکەی سەعد محەممەد ناسر، پۆستەکەی والی ئەنبار.
4. شاکر هەرات نەجدی، بەرپرسی سەربازیی داعش لە ئەنبار.
5. ئەبوو عەبد حنوب، یاخود ئەبوو عەبدولڕەحمان، ناوە ڕاستەقینەکەی موعەمەر مەهدی خەلەف حوسێن، پۆستەکەی والی باشوور.
6. وەقاس، ناوە ڕاستەقینەکەی عەلی ڕەباح رەجا، ئەفسەری پەیوەندییەکان و بەرپرسی دۆسیەی ئابووری و سەرمایەی ویلایەتی ئەنبار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تیکتۆک زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە عێراق سڕییەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نهێنییەک لەبارەی غازی بیرەنەوتەکانی پارێزگای میسان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەست دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژیی تێکەوت و بڕگە پەسەندکراوەکانیشی "هەڵوەشێنرایەوە"