
وێنەی گۆی زەوی
ئاڤا نیوز
لە هەندێک زانکۆی ئەمریکا خوێندنی بابەتەکانی کەشوهەوا لە شێوازی ئارەزوومەندانەوە دەگۆڕێت بۆ خوێندنی داواکراو.
وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گرنگیدان بەو بابەتە، لە زۆربەی زانکۆکانی ئەمریکا و جیهان ئەم بابەتە وەکو بابەتێکی سەرەکی یان لاوەکی دەخوێندرێت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی، زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ساندیاگۆ، بابەتەکانی خوێندنی تایبەت بە کەشوهەوا بۆ قوتابیانی خوێندنی بەکالۆریۆس لە ئارەزوومەندانەوە بۆ داواکراو دەگۆڕێت، لە هەمانکاتدا، زیاتر لە 40 بابەتی کەشوهەوا بۆ قوتابییان ئامادەکراوە.
زانیاریی زیاتر: زانکۆکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، لەبەرئەوەی زۆربەی قوتابیانیان لە دوای گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵانی دوای 2000ـەوە لە دایکبوون، ئەو بابەتە گرنگییەکی زۆری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ئەوانەوە هەیە، بۆیە دەبێت بە تەواوی شارەزای ئەم بابەتە بن.
ئەوەش بزانە: هەندێک لە زانکۆکانی ئەمریکا، لەوانەش ویلایەتی ئەریزۆنا، کۆڵۆمبیا، هارڤارد و ستانفۆرد، بابەتی داواکراوی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوایان پێشکەش بە قوتابیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ڕۆژە نەتوانراوە ئاگری زبڵخانەکەی سۆران کۆنترۆڵ بکرێت
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت