
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هۆشداریی لە مەترسی گەڕانەوەی شانە نوستووەکانی حیزبی بەعس دا، لەلایەن بەشێک لەسوننەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە.
وێنە گەورەکە: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا داوایەکی ئاڕاستەی حکومەت کرد، باسی لەوەکرد دەبێت بەوپەڕی هێز و تواناوە ڕێگری لە دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی شانە نوستووەکانی حیزبی بەعس بکرێت کە لەچەند وڵاتێک و هەرێمێک جارێکی دیکە خەریکی دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەن.
لێدوانی فەرمی: نیهال شەممەری ، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی عەزم بە ئاڤا میدیای گوت: ناکرێت دوای ئەو هەموو ساڵە باسی پاشماوەی حیزبی بەعس بکەین، بەتایبەتی ئەو حیزبە لە عێراق قەدەغەکراوە و بۆی نییە هیچ چالاکییەک ئەنجام بدات و زۆربەی سەرکردەکانی لە ژیاندا نەماون و بەشێکیشیان بەساڵاچوون.
لەلایەکی دیکەوە: سائیر جبووری، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆئاڤا میدیا ڕایگەیاند: قسەکانی مالیکی هیچ پەیوەندی بەبانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە نییە، ئەو لە قسەکانی ڕێگریکردنە لە گەڕانەوەی بەعسییەکان لەژێر هەر پاساو و ناوێک بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق: کەسێکی مەترسیدارمان لە کەرکووک دەستگیرکرد
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانی ئەمڕۆ زیانی بە قوتابخانەیەک و دەیان دۆنم زەوی چۆمان گەیاند
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت بە پڕۆژەی ڕووناکی
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا یەکێک لە گەندەڵییە گەورەکانی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا یەکێک لە گەندەڵییە گەورەکانی عێراق ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بەهۆی قەیرانی دارایی دەست بە فرۆشتنی موڵکەکانی دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت