ئیسرائیل هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی عێراق و کوشتنی "کەسایەتییە دیارەکان" دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم

نمایشی ژمارەیەک چەکداری گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لە مەیدانی تەحریر، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی مووشەکی بالیستیکی بۆ عێراق گواستووەتەوە. هاوکات هەڕەشەی لێدان لە ژێرخانی ئابووری و کوشتنی ئەو کەسایەتییانە دەکات، کە وەک کەسانی "دیار" لە گرووپە عێراقییەکان ناوی بردوون.
وێنە گەورەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەژێر ناوی پشتیوانیی لە غەززە و لوبنان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە. بە جۆرێک لە مانگی ئابدا کە شەش هێرشیان کردووە، بەڵام تشرینی یەکەم بۆ 90 هێرش بەرزبووەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە زیاتر لە 65 هێرشی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "مەعاریفی" ی ئیسرائیلی، ئێران مووشەکی بالیستیکی کورتمەودا بە قاچاخ بۆ عێراق دەنێرێت وەک بەشێک لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ئەم مووشەکانە لەناو تانکەری ئاو یان نەوت شاردراونەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەوەی لە داهاتوودا بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەکاربهێنرێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئیسرائیل کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک لە عێراقەوە، سەرەتا بە ئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوەکان و پاشان کوشتنی کەسایەتییە دیارەکانی میلیشیا ئێرانییەکان وەک ئەوەی پێشتر لە سووریا ئەنجامی داوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: چوارشەممەی ڕابردوو شاندێکی ئەمریکی بە یاوەری ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغدایان کردووە و چاویان بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق، لە نێویشیاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە. شاندەکەی ئەمریکا پەیامێکی هۆشداریی تووندیان وەک دوا دەرفەت داوەتە حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە شیعە چەکدارەکان کە بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکانەوە بەناوی پاڵپشتی لە غەززە و لوبنان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ژەهراویبوونی 19 سەربازەکەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فشارەکان بۆ چەک داماڵینی حیزبوڵڵا زیاتر دەبن؛ حیزبوڵڵاش هەڕەشە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن