شێخ دارا: ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 10 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە هەرماوە و ئەگەری بارانبارینی ناوە ناوەش تا 15ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە کاریگەریی شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکوور ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە ناوچەکانی دیکەش بارانباریوە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزیون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت لە بەیانییەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزم ببنەوە و ڕۆژی هەینی 13-12-2024، باران ببارێت و شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران ڕوو لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 گوتی، "لە هەینییەوە بەفرێکی سەخت لە ناوچەکە دەبارێت و پلەکانی گەرما چوار تا هەشت پلە ڕوولە دابەزین دەکات، بەشێوەیەک لە 15 پلەی سەدییەوە دەبێتە پێنج پلەی سەدی.
هاوکات شێخ دارا گوتی، "هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە کەم شوێن 10 پلە تۆمار دەکات و بە ئەگەری زۆریشەوە تا سەری ساڵ دوو شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت