
بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکان لە لایەن وەزیری شارەوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی گوتەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، هەردوو پڕۆژەی مۆدێرنی پاركی ڕەشكین و سەوزكردنی یەكتربڕینی شەقامی 120 مەتری، هەنگاوی باشی بڕیوە و لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو دەكرێن.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پلانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان، لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گرنگ دانران كە پێكهاتوون لە پڕۆژەی مۆدێرنی پاركی ڕەشكین كە لەسەر ڕووبەری 120 هەزار مەتر دووجا و بە تێچووی 15 ملیار دینار، جێبەجێ دەكرێت، هەروەها پڕۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕیی شەقامی 120 مەتری لە چوارڕیانی هەولێر - موسڵ كە لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دووجا بە تێچووی سێ ملیار و 422 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەمیانی بەسەركردنەوەی مەیدانی هەردوو پڕۆژەكە ڕایگەیاند، كارەكانی هەردوو پڕۆژە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، هەوڵدەدرێت لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواوبكرێت و هەولێر ببێتە خاوەنی دوو پاركی دیكەی نموونەیی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی پاركی ڕەشكین، پەرژینكردن بە درێژایی هەزار و 600 مەتر و گەراجی ئۆتۆمبێل و كافتریا و ڕێڕەوی پایسكلسواری و دوو عەمباری ئاو و چاندنی دەیان هەزار درەخت لەخۆدەگرێت، هاوكات پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕیی شەقامی هەولێر - موسڵ، چاندنی 30 هەزار دار و 10 هەزار گوڵ و نەمام لەخۆدەگرێت و خەزانی كۆكردنەوەی ئاو و دانانی سیستمی ئاودێری بۆ ئاودانی ناوچە سەوزاییەكە، لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
- ژینگە
- 11 حوزەیران
ئاگرەکەی قەرەداخ کۆنترۆڵ کرا