ئاڤا نیوز
شەپۆلی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لە عێراق نزیكبووەتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری هەورە بروسكە و تەرزە و لافاو هەیە و ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیانیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە بە ئیدارەی گەرمیانەوە، ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: شێخی كەشناسی پێشبینی دەكات،
- بارانبارین ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و بە بڕی جیاواز باران ببارێت.
- لەڕووی دیاریكردنی كاتەكەی؛ ڕۆژی شەممە دەستپێدەكات و كاریگەریی شەپۆلەكە تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
- لە ناوچەكانی دەوروبەری پێنجوێن، بیارە و تەوێڵە، حاجی ئۆمەران، چیاكانی گارە و پێرس و حەسەن بەگ بەفر دەبارێت.
- هاوكات پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت.
بۆچی گرنگە: ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەفتەی داهاتوو، مەترسی وشكەساڵی و كەمی ئاو بۆ ئاودێریی و كشتوكاڵ، ناهێڵێت. ئاستی ئاوی بەنداوەكانیش بەرز دەكاتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی درەنگكەوتنی ئەو شەپۆلە بارانەی كە بڕیاربوو ناوچەكە بگرێتەوە، شێخ دارا ئاماژە بەوە دەكات، پێشبینیی كەشوهەوا سەخت بووە بەو پێیەی گۆڕانكارییەكان خێرا و چاوەڕواننەكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت