
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراقەوە پێدەگات بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک ڕێککەوتننامەی ستراتیژی دووقۆڵی لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، سەربازی و کەلتوری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیانی نێوان هەردوو وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەت کردەوە بۆ تەواوکردنی ئەوەی کە لەنێوان ئەو و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کاتی سەردانە فەرمییەکەی بۆ عێراق لە کۆتایی ساڵی 2022 دا ڕێککەوتن لەسەری.
. باڵیۆزی ئیتاڵیا بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای پێشکەش بە سوودانی کرد بۆ سەردانیکردنی ئیتاڵیا، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی دووقۆڵی لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، سەربازی و کەلتوری، هاوکات چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە نێوان هەردوو وڵات کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوکاری نێوان عێراق و ئیتاڵیا بنەڕەتی و سەرەکییە بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگترین کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پەیوەندی بە بازرگانی چەک و پڕۆژە سەربازییەکانەوە هەبوو. لە ساڵانی هەشتاکاندا، ئیتاڵیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی بە عێراق دەفرۆشت لە کاتی شەڕی عێراق-ئێراندا.
- کێشەی قەرزەکان: عێراق قەرزی زۆری لەسەر کۆمپانیا ئیتاڵییەکان کەڵەکە بوو، بە تایبەتی دوای تەواوبوونی شەڕی عێراق-ئێران و دواتر داگیرکردنی کوەیت، کە بووە هۆی گەمارۆی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق.
- پرۆژە ناتەواوەکان: چەندین پرۆژەی گەورەی ژێرخان کە کۆمپانیا ئیتاڵییەکان لە عێراقدا دەستیان پێکردبوو، بە هۆی شەڕ و قەیرانی داراییەوە ناتەواو مانەوە.
- بەندەری فاو: یەکێک لە گرنگترین پرۆژەکانی نێوان هەردوو وڵات، پەرەپێدانی بەندەری فاو بوو، کە بە هۆی شەڕەوە ڕاگیرا.
- ئەم پرسانە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا، بەشێک بوون لە گفتوگۆکانی نێوان عێراقی نوێ و ئیتاڵیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تیکتۆک زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە عێراق سڕییەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوودانی دەکات