عەشیرەتی ئەلبغزات سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ قووڵكردنەوەی ڕۆحی برایەتیی نێوان پێكهاتەكان
- کوردستان
- 4 ئایار
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شێخ عیسا موحسن ئەلسەبیل سەرۆکی عەشیرەتی ئەلبغزات
ئاڤا نیوز
عەشیرەتی ئەلبغزات کە سەربە هۆزی (ئەلجبور)ـن، سوپاس و پێزانیان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و برایەتی نێوان پێکهاتەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیکردووە لە شێخ عیسا موحسن ئەلسەبیل، سەرۆکی شاندی عەشیرەتی ئەلبغزات و مونا ئەلسەبیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. شاندەکە پێزانینی خۆیان دەربڕیووە بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە قووڵكردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و برایەتیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا باوەشیان بۆ حەواندنەوە و پەنادانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كردەوە.
لەلایەکی دیکە: جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پێكهاتەكان و بەهێزكردنی بەهاكانی پێكەوەژیان و خۆشەویستی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عێراق و ڕیشەكێشكردنی توندڕۆیی و نەهێشتنی كولتووری ڕق و تۆڵە كردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەشیرەتی ئەلبغزات کە سەربە هۆزی ئەلجبورن، یەکێکن لە عەشیرەتە گەورەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک. بەشی زۆریان لە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
شەش ئەندامی دادگەی فیدڕاڵی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆمبی "GBU-57" کارتی فشاری ئەمریکا لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵی گردەکە داوای سڕکردنی چالاكییەكانی گۆڕان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دواخستنی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 20 شوێن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخ سزا دراون