
دیمەنی تەرمی ورچەکە
ئاڤا نیوز
ورچێکی دەگمەن لە چیاکانی شارەدێی قەسرێ بە کوژراوی دۆزرایەوە شوێنەواری فیشەک بە جەستەی دیارە و بەڕێوەبەری ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، ناتوانین لاشەی ورچەکە بهێنینە خوارەوە."
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاونیشتمانی بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان چوونەتە چیای شێخان لە دۆڵی باڵەییان لە سنووری شارەدێی قەسرێ، لەسەر بەرزایی چیاکە لاشەی ورچێکی کوژراویان دۆزیوەتەوە و کە بە گولـلە پێشتر لە شوێنەکەدا کوژراوە.
لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ورچەکە لە جۆرێکی دەگمەنە، لە کوێستانەکانی گوندی زەنگەڵین لە دۆڵی باڵەییان کوژراوە، بەڵام بەداخەوە ناتوانین بڕۆینە شوێنی ڕووداوەکە، چونکە ناوچەکە چەکدارانی پەکەکەی لێیە و دوایین خاڵیشە لەگەڵ بنکەی پاسدارانی ئێران، بۆیە قورسە بتوانین لێکۆڵینەوە لەوە بکەین کێ و کەی ورچەکەی کوشتووە".
ئەمەش بزانە: ورچەکە جۆرێکی قاوەییە و لە زنجیرە چیای زاگرۆس چەند دانەیەکی کەمی ماون، بەگوێرەی ڕێنمایی ڕێکخراوی سایکسی نێودەوڵەتیی کوشتنی قەدەغەیە، سزای دارایی کوشتنی 20 ملیۆن بۆ کەسی ئاسایی و بۆ هێزە ئەمنییەکان دوو بەرامبەرە و 40 ملیۆن دینارە، جگە لەوەش سزای بەندکردنیش لەخۆ دەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی سووریا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش