پارکی ئاڵای کوردستان - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر چوار پارکی گەورە لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دروست دەکرێن کە 40 هەزار دار و درەختیان تێدا دەچێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر چوار پارکی دیکەی گەورە دروست دەکرێن و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێن پارکەکان تەواو دەکرێن.
زانیاریی پەیامنێر: نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا دەڵێت: لەم چوار پارکەیەدا 40 هەزار دار و درەخت دەچێنرێت، ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە و ئاو و هەوای هەولێر دەبێت. هەروەها ڕێژەی سەوزایی ناو شار زۆر دەبێت و کەشوهەوای هەولێر فێنک دەبێت و تەپوتۆزیش کەم دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوانەش ئۆکسجینێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارکەکان لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دروست دەکرێن. یەکێک لە پارکەکان ناوی ئاڵای کوردستانە و دەکەوێتە سەر ڕێگای هەولێر بۆ موسڵ. یەکێکی دیکەش لە جێگەی گوندی ڕەشگین دروست دەکرێت و زۆر گەورەیە، پارکەکە دەکەوێتە پشت فڕۆکەخانە لە بەرامبەر ئیمپایەرە.پارکێکی دیکە دەکەوێتە گەڕەکی ژیان، ئەوەی چوارەمیش دەکەوێتە سەر ڕێگای هەولێر بۆ پیرمام.
زانیاریی زیاتر: لەعێراقدا هیچ شارێک بەقەد هەولێر پارکی تێدا نییە. 26 پارکی گەورەی تێدایە لەگەڵ 204 باخچەی بچووک، 209 دارستان و 163 دورگەی ناوەند و 109 نافوورە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش