
ئاڵای هەردوو وڵاتی پاکستان و هیندستان لەگەڵ ئاماژە بۆ چەکی ئەتۆمی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان نیگەرانی وڵاتانیش زیاتر دەبێت سەبارەت بە هێرش و پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵات.
وێنە گەورەکە: ساڵانێکە هیندستان و پاکستان کێشەیان لەسەر خاوەندارێتی کردنی خاکی کشمیر هەیە و تەنانەت جەنگیش لە نێوانیاندا ڕوویداوە، بەڵام دواتر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، دوای ئەو هەموو ماوەیە جەنگ جارێکی دیکە بەرۆکی هەردوو وڵات دەگرێتەوە و لە سێشەممەی ڕابردووەوە گرژییەکان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی و هەردوو لا یەکتریان مووشەک باران کردووە و دەیان کەس لە هەردوو لا کوژراون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فیزیازانێکی دیار هۆشداری دەدات لەوەی ململانێی ئەتۆمی لە نێوان هیندستان و پاکستاندا دەبێتە هۆی کارەساتێکی جیهانی کە هەڕەشە لە لەناوچوونی شارستانیەتی مرۆڤایەتی دەکات، چونکە زەوی دەچێتە ناو دۆخێک کە بە "زستانی ئەتۆمی" ناسراوە.
کاریگەرییەکان: برایان تون، مامۆستای زانستی بەرگەهەوا و ئۆقیانوسەکان لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر ڕوونیکردەوە کاریگەرییەکانی شەڕی ئەتۆمی لە باشووری ئاسیا درێژدەبێتەوە بۆ هەموو گۆی زەوی.
لێدوانی فەرمی: برایان تۆن دەڵێت: دوکەڵی تەقینەوە ئەتۆمییەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا هەموو جیهان دەگرێتەوە و بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوەی بەرگەهەوا کاتێک هیچ بارانێک نابارێت، ئەم دوکەڵە بۆ ماوەی ساڵانێک لە بەرگەهەوا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و تیشکی خۆر نەمێنێت.
گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر کەرتی کشتوکاڵ
بەگوتەی تۆن، "تەنانەت جووتیارانی ئەوروپا و ئەمریکا کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئۆپەراسیۆنەکانەوە دوورن، دووکەڵ تەواوی ئاسمانەکانیان دەگرێتەوە کاریگەری لەسەر بەرهەمەکانیان دەبێت.
دەرئەنجامەکان بۆ کشتوکاڵ کارەساتبار دەبن، چونکە بەرهەمە سەرەکییەکانی وەک گەنم و گەنمەشامی و برنج بۆ چەند ساڵێک بە ڕێژەی 40% دادەبەزن، جارێکی دیکە جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی دیکەی بەرووبومی کشتوکاڵ دەبێتەوە و هاوکات گۆڕانی کەش و هەوا بەرەو ئاراستەیەکەی نادیار دەڕوات کە بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی و جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو وڵاتان داوای دانبەخۆداگرتنی پاکستان و هیندستان دەکەن بۆ ئەوەی ناوچەکە و جیهان تووشی ئەم کارەساتانە نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
نرخی مریشكی زیندوو بەرز دەبێتەوە و هۆكارەكەیشی ئاشكرا دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم وتاری سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات: هێرش دەکەینەوە سەر بنکەکانتان
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لە هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و چین کۆدەبنەوە