کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شاری هەولێر لە کاتی خۆڵبارین
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژانی داهاتوو خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە تایبەتی لە پارێزگاکانی باشووری وڵات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشوور بۆ سەرووی 40 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، هاوکات خۆڵبارین دەستپێدەکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری عێراق، مەوداوی بینینیش لە نێوان سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا لە هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند: خۆڵبارین لە عێراق زۆرە بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کەمترە، لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی با، خۆڵبارین نەماوە. گوتیشی، ڕۆژی یەکشەممە خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان لاوازتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی دەستەکە، ڕۆژی پێنجشەممە، خۆڵبارینەکە بەردەوام دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەربازێکی عێراقی هاوکارێکی دەکوژێت و سێ سەربازی دیکەش بریندار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
24 ئایار
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
24 ئایار
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخی کەشوهەوا خەڵات دەکرێت
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لەسەر ئاو ڕێککەوتن