ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی هاووڵاتیانی دەکات: گەشت بۆ عێراق مەکەن
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاستیی هۆشداریی لە عێراقدا لە بەرزترین ئاستدا هێشتووەتەوە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، بەهۆی فراوانبوونی مەترسی جەنگیشەوە ئەمریکا چەند جارێک هۆشداریی داوە بە هاووڵاتییانی کە لە عێراق و ناوچەکە دەمێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی هاووڵاتیانی کرد و داوای لێکردن بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن. ئەمریکا ئاستی هۆشداریی لە عێراقدا لە بەرزترین ئاستدا (ئاستی 4 - گەشت مەکە) هێشتووەتەوە.
٠ باڵیۆزخانەکە داوا لەو هاووڵاتیانەی دەکات کە لە عێراقن، خۆیان لە گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان بەدوور بگرن، پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان بەردەوام بێت و پلانی فریاکەوتنیان هەبێت.
٠ سەبارەت بە دەروازە وشکانییەکان، باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاندووە کە سنوورەکانی تورکیا و کوێت کراوەن، بەڵام پێشبینی دواکەوتنی زۆر دەکرێت. داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریکیانە کراوە کە بەنیازى پەڕینەوەن، زانیارییە کەسییەکانیان پێشوەختە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە یان کوێت بنێرن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا هاوکاریی خێراتر بکرێن.
٠ لە کۆتاییدا، ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسوڵخانەی هەولێر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراون، بەڵام خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی بەردەوامن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە