لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق (ئاڤا میدیا)
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا هۆشدارییەکی تووندی دایە ئەو کەس و لایەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پڕوپاگەندە و زانیاریی چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە و ڕایگەیاند، هەموو ئەو بڵاوکراوانەی کە ئامانجیان تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتمانی بێت، لەژێر چاودێریی ورددان و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەختی کردووەتەوە کە بە وردی چاودێریی ئەو ناوەڕۆکانە دەکات کە ئامانجیان وروژاندنی فیتنە و ئاژاوەی تائیفی و سیاسی، شێواندنی ڕاستییەکان و ساختەکردنی ڕووداوەکانە.
دەزگاکە دووپاتی کردەوە، ئازادیی ڕادەربڕین بە واتای بەزاندنی سنوورە یاساییەکان و دەستبردن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و بنەما نەگۆڕەکانی وڵات نایەت، هەر وتارێکی هاندەرانە یان ناوەڕۆکێک کە هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکات یان زیان بە یەکێتیی گەل و خاکی عێراق بگەیەنێت، بەپێی یاسا و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی نیشتمانی داوا لە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات هەست بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بکەن، وردی لە گواستنەوەی زانیاریدا لەبەرچاو بگرن و خۆیان لە هەر شتێک بەدوور بگرن کە ببێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕق و ترس و دووبەرەکی، یان گومانخستنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ متمانەی بە دیپلۆماسیەت نەماوە و نزیکن لە هێرش بۆ سەر ئێران