
دیمەنی بەرگی کتێبی مارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار کتێبێکی تایبەت بە مارەکانی هەرێمی کوردستان چاپ دەکرێت و نووسەرانی کتێبەکەش دەڵێن، ئامانجمان پاراستنی سەلامەتیی خەڵکە و ئاشنابوونە بە مارەکانی کوردستان و جەختکردنەوەیە لە گرنگی و پاراستنیان.
چیرۆکی سەرەکی: چەند توێژەرێکی ناوخۆیی و دەرەکی کتێبێکی تایبەتیان بە جۆر و ژیانی ئەو مارانە چاپکردووە، کە لەنێو سروشتی کوردستاندا دەژین. کتێبەکە بەناونیشانی " مارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق"ـە و بە زمانی کوردی و ئینگلیزی نووسراوە و لە دەزگایەکی نێودەوڵەتیی بواری خشۆکەکان (Chimaira) لە وڵاتی ئەڵمانیا چاپکراوە.
لێدوانی فەرمی: سۆران حەمەعەلی، یەکێک لە نووسەرانی کتێبەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: کتێبەکە زانیاریی وردی لەسەر ئەو مارانە تێدایە، کە لە کوردستان هەن یان پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بدۆزرێنەوە و ژمارەیان 41 جۆر دەبێت، هاوکات باس لە دوو جۆر مارمێلکەی بێ قاچیش کراوە، کە زۆرجار بە هەڵە وەک مار دەناسرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی کتێبەکە لە نێو ئەو مارانەی تا ئێستا تۆمار کراون، تەنیا سێ جۆریان ژەهرەکەیان کوشندەیە و مەترسییان لەسەر مرۆڤ هەیە، لەو سێ جۆرەش تەنیا جۆرێکیان لە ناوچەکانی کوردستان بەربڵاوە و مەترسیدارە.
پێدراوە ڕاستییەکان: لەنێو کتێبەکەدا باس لە چەند جۆرێکی مار کراوە، کە تایبەتن بە ناوچەی زاگرۆس و لە هیچ ناوچەیەکی دیکەی جیهاندا نادۆزرێنەوە وەکو " ماری زێبرای زاگرۆسی".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 100 داری سرووشتی لە سنووری دووکان دەبڕدرێنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆكانی دەم پارتی لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش كۆدەبنەوە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە سێ هەزار و 800 خانەوادەی شەهید لە هەولێر زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی ئەلاسکای لە ئەمریکا هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە