پاسەوانی سنوور لەبارەی لابردنی ساترەکانی نێوان عێراق و سووریا ڕوونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەربەستی کۆنکرێتی نێوان سووریا و عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتدەکاتەوە کە گوایە شۆفڵی سووری ساترەکانی نێوان عێراق و سووریایان لابردبێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکەن شۆفڵی سووری ساترەکانی نێوان عێراق و سووریایان لابردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەییەکە، "ئەو گرتە ڤیدیۆیە پەیوەندی بە لابردنی ساترێک لەناو خاکی سووریاوە هەیە لە پارێزگای حەلەب و هیچ پەیوەندییەکی بە سنووری نێوان عێراق و سوریاوە نییە."
لە هەمان کاتدا: پاسەوانی جەخت لەوە دەکاتەوە، "سنووری نێوان عێراق و سووریا سەقامگیرییەکی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت و قەڵغانی پتەو و سیستەمێکی چاودێریی پێشکەوتووی هەیە، جگە لەوەی بە درێژایی 24 کاتژمێر لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێری دەکرێت."
داواکاریی فەرمی: فەرماندەییەکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات، "وردی و دروستی لە گواستنەوەی هەواڵدا لەبەرچاو بگرن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن." هاوکات هۆشداریشی دا لە "گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک کە پڕوپاگەندە و زانیاریی چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان."
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 36 خولەک لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
36 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن بودجەی ساڵی 2026ی بڵاودەکاتەوە؛ بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە چەندە؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە؛ شاندێکی ئیسرائیل بەرەو قەتەر دەچن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیارێکی تاکلایەنە لەبارەی ئۆکراینا دەدات