ڕێباز حەملان بۆ مەسرور بارزانی: سەریان سپی كردیت، بەڵام سەرت بە بەرزی مایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، وێنەیەكی بەراوردكاری مەسرور بارزانی لە كاتی دەستبەكاربوون و سوێندخواردنی وەك سەرۆكی حكومەت و كاتی ئێستای داناوە و، ئاماژەی بەوە كردووە لە ماوەی شەش ساڵدا سەریان سپی كردووە، بەڵام بە سەربەرزی ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێباز حاملان، تیشكی خستووەتە سەر سەرەكیترین ئەو بەربەستانەی كە بە ئەنقەست لە بەردەم كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانراون، بە ئامانجی لاوازكردنی قەواری هەرێمی كوردستان و شكستپێهێنانی كابینەكەی، بەڵام بە ئیرادەی بەرز و پشت ئەستووری بە میللەتێكی خۆڕاگر و پشوودرێژ، بە پرۆژەی گەورە و ستراتیژیی بۆ هەرێمی كوردستان، وەڵامی نەیارانی داوەتەوە.
پەیامی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکیدا دەڵێت، لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی 700 ڕۆژ كە بیرمەندانە نەتهێشت كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت هەرێمی كوردستان جێبهێڵن و كێڵگەكانی نەوت وشك بن.
- بەكارهێنانی دادگای فیدراڵی بۆ ناكۆكییە سیاسییەكان لەپێناو نەهێشتن و بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئاراستەكردنی مووشەك و درۆن كە بە ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری وەڵامیانت دەدایەوە، بەكارهێنانی نەیارانی ناوخۆ و كۆمیسیۆن كە بە سندووقی دەنگدان بۆی سەلماندنەوە كێ متمانەی گەلی هەیە.
- یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەشدەكات، لە سەردەمی كابینەی نۆیەمدا، سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و پیشەسازی گەشەی كردووە و بوونەتە هۆی بووژاندنەوەی وڵات. مەسرور بارزانی دەستی جووتیارانی گرت تا زەوی و ئاو و خاکەکەیان بکەنە بەرهەمی کشتوکاڵی و دەرگای هەناردەی دەرەوەی بۆ کردنەوە.
- پرسی غازی بەنێودەوڵەتی کرد، بناغەی ژێرخانێکی سروشتی و ئابووری داڕشت بۆ داهاتوویەکی گەشتر، کوردستانی خستە سەر نەخشەی جیهانی وزە.
- ڕێباز حەملان بە مەسرور بارزانی دەڵێت، گفتۆگۆی چارەسەری پرسی موچە و نەوتت لەگەڵ سێ حکومەتی یەک لە دوای یەکی بەغدا کرد، بۆ چارەسەرکردنی چەندین ڕێکكەوتنت لەگەڵ واژۆکردن هەرجارە و بە بیانوویەک ئیلتیزامیان نەکرد و ڕێزی ئیمزای خۆیان نەگرت.
- مووچە و قوتی خەڵک تەنها چەکە لەدەستیان بۆ لێدان لە هەرێم و گەلەکەت، سیاسەتێکی سەپێنراوی زاڵمانە بەڕێوە دەبەن، ئەم بەربەستەشیان تێکدەشکێنیت، چونكە میللەتێکی خۆڕاگر و پشوودرێژت لەگەڵدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 245 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 245 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستیی دوو كارمەندی پۆلیسی دارستان تێكدەچێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات