حکومەتی هەرێمی کوردستان: کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان: کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچە، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، لە هەوڵەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی مووچە و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق کرا.

ڕاگەیێینراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی هاووڵاتیان.

٠ چارەسەرکردنی پرسی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە و لەو پێناوەشدا بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.

لەلایەکی دیکەوە: دوێنی شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە بۆ بڕیاردان لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵام پەیامێکی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ژمارەیەک سەرکردەی شیعە بڕیارەکەی ڕاگرت. داوایان کردووە پارتی کەمێک ئارام بگرێت تاوەکو چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزرێتەوە و بەڵێنیان داوە هەموو هەوڵێک دەدەن ئەم هەفتەیە مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ