"کۆچکردن دەستیپێکردووە".. "45%ی" زەوی کشتووکاڵی لە پارێزگایەکی عێراق دەبێتە بیابان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆخی ناوچەکانی خوارووی عێراق بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەبیابانبوون خەریکە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق ڕووبەڕووی کۆچی بە کۆمەڵی دانیشتووانەکەی دەکاتەوە، بەجۆرێک بەوتەی جوتیاران پارێزگاکە 45%ی زەوییە کشتووکاڵییەکانی و 60%ی بەرهەمی کشتووکاڵی لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: گۆڕانکارییەکانی ژینگە کە خۆی لە زیادبوونی ڕووبەری بەبیابان بوون و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاودا دەبینێتەوە، هەڕەشەی لەسەر لەناوبردنی هەمەجۆری میوە و ئاژەڵان دروستکردووە و خەڵکی موسەنناشی ناچارکردووە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی دیکەی بژێویدا، ڕوو لە پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق بکەن.
لێدوانی فەرمی: حوسێن علێوی، جوتیارێکی ناوچەی ئەلسوەیری موسەننایە و دەڵێت، 10 ساڵ لەمەوبەر تەنیا بە چاندنی گەنم و جۆ داهاتی خێزانەکەی دابین دەکرد، بەڵام ئێستا ئاو و زەوی کشتوکاڵی نەماوە، تەنیا لە پێنج ساڵیشدا 45%ی" زەوییە کشتووکاڵیەکان چوونەتەدەرەوەی خزمەت.
شارەزایانی بواری ژینگە دەڵێن، ساڵانە 2500 دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە پارێزگای موسەننا بەبیان دەبێت و 60%ی بەرهەمی کشتوکاڵیش کەم دەبێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەرچەندە حکومەتی خۆجێی موسەننا لەڕێگەی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و چاندنی نەمامەوە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای داوە، بەڵام ژینگەی پارێزگاکە دەڵێت، جگە لەوەی بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کەمە، لە پڕۆژەکانیشدا هەماهەنگی کارگێڕیی خراپە، ئەوەش وایکردووە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پەکیان بکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سۆراغی دوو گەنجی کورد لە بەغدا دەکات
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران چەند دەروازەیەکی نوێ لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
8 خولەک لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
28 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
22 تەممووز
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا جێبەجی دەکرێت
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕەوە نرخی کیلۆیەک هەنگوین لە غەززە گەیشتووەتە 100 دۆلار