زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

دیمەنی مووچەخۆران لەبەردەم ئامێرەکانی ATM. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەم مانگە 400 هەزار و 850 مووچەخۆر مووچەی مانگی پێنج لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

وێنە گەورەکە: هەژماری من پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر دراو و کەوتە بواری جێبەجێکردن، هەژماری من دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی 'هەژماری من' بە ئاڤا میدیای گوت: 800 هەزار کەس لە هەژماری من تۆمار کراون ، 500 هەزار کارت دابەشکراون و بۆ ئەم مانگە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.

ژمارەکان وادەڵێن: ئەم مانگە 400 هەزار و 850 مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، بەمشێوەیە:

239 هەزار و 900 فەرمانبەری مەدەنی

152 هەزار و 850 پێشمەرگە و ئاسایش

هەشت هەزار و 100 خانەنشین

زانیاریی زیاتر: دابەشبوونی جوگرافی ئەو کەسانەی لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن بەمجۆرەیە:

هەولێر 239 هەزار و 280 مووچەخۆر

دهۆک 125 هەزار و 770 مووچەخۆر

سلێمانی 35 هەزار و 790 مووچەخۆر

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا زیاتر لە 580 ئامێری ڕاکیشانی پارە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز دانراون و مووچە خۆران بۆ ئەم مانگە دەتوانن لەڕێگەیانەوە مووچە وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ