توێژینەوەیەک ڕێژەی هەنگاوی تەندروست لە ڕۆژێکدا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک ڕێژەی هەنگاوی تەندروست لە ڕۆژێکدا ئاشکرا دەکات

دیمەنی ئافرەتێک لەکاتی وەرزشی ڕۆیشتن. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان

ئاڤا نیوز

زۆرێک پێیان وایە ڕۆیشتن بە نزیکەیی 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا وەک پێوەرێک بۆ تەندروستی و لەشجوانی بەناوبانگ بووە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ژمارەیەکی دیکە دەخاتەڕوو.

وێنە گەورەکە: ڕۆیشتن یەکێکە لە ڕاهێنانە سەرەکیی و ئاسانەکان، کە بەهۆیەوە چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت، هەندێک بیروڕا دەڵێن پێویستە ڕۆژانە 10 هەزار هەنگاو ئەنجام بدرێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەی ئەم بیروڕا باوە دەخاتەڕوو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی ئەکادیمیستەکانی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە و تێیدا توێژەران داتای دەیان توێژینەوەیان لە سەرانسەری جیهاندا پشکنیووە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە 7 هەزار هەنگاو بەپێ دەڕۆن لە کۆمەڵێک نەخۆشی پارێزراون لەوانە 25% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە و 14% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم کەمترە و 38%  ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، هاوکات 22% ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمترە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نووسەرانی توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی The Lancet Public Health نووسیویانە: "هەرچەندە ڕۆیشتن بە 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا هەڵبژاردەیەکی باشە، بەڵام ڕۆیشتن بە حەوت هەزار هەنگاو پەیوەندی بە باشتربوونی بەرچاوی تەندروستییەوە هەیە و ئامانجێکی تەندروست و پراکتیکییە، بەتایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەنن یاخوود تەمبەڵ. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ