هەرێمی كوردستان 56 هەزار تۆن گەنمی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە
- بزنس
- 24 تەممووز
جووتیارێک گەنم دەدات بە با - فۆتۆ؛ ئاڤا میدیا - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بریكاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ جگە لەو 400 هەزار تۆن گەنمەی كە دیاركرابوو بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 56 هەزار تۆن گەنمی دیكەیش كە هی جووتیارانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە وەرگیراوە.
لێدوانی فەرمی: سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنی گەنم، زۆر باشە بەڵام بڕەكەمان كەم بوو كە 400 هەزار تۆن بوو، ئەمە لەكاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو بڕی گەنمی وەرگیراوی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە 700 هەزار تۆن بوو.
- 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنمی جووتیاران دانراوە كە ئەمەش هاندانێكی زۆر باشە بۆ جووتیاران بۆ ئەوەی لە چاندن بەردەوام بن ئەمە لە كاتێكدایە نرخی جیهانیی گەنم زۆر لەو نرخە كەمترە و ئێستا نرخی تۆنێك گەنم لە جیهان بە 220 دۆلار دیار كراوە كە ڕەنگە تا دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان نرخەكەی بگاتە 280 دۆلار، بەڵام ئەو نرخەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە پاڵپشتییەكی زۆر باشە بۆ جووتیاران.
- یەكێك لە كارنامەكەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پشتگیریكردن و هاندانی جووتیارانە بۆ بەردەوامبوون و پێشكەوتن لە كارەكانیان.
- هەرێمی كوردستان 400 هەزار تۆنی بۆ دانراوە، لە 10-6-2025، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان، دەستمان بە وەرگرتنی گەنم كرد.
- دوا شوێن كە پرۆسەی وەرگرتنی لێ كۆتایی هات پارێزگای هەولێر بوو، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هیچ جووتیارێك نەماوە كە گەنم نەهێنێت، مەگەر جووتیارێك خۆی پێویستی بە پارە بووبێت و زوو چووبێت لە بازاڕ گەنمەكەی خۆی فرۆشتبێتەوە، بەڵام بە گشتی ئەو 400 هەزار تۆنە وەرگیراوە، جگە لەو 400 هەزارە، لە هەولێر 26 هەزار تۆن گەنمی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە هەروەها لە پارێزگای دهۆكیش نۆ هەزار تۆن وەرگیراوە، لە گۆڕەپانی سایلۆی ڕووڤیاش 21 هەزار تۆن كە بە هەمان شێوەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بووە، وەرگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دیاركرا و وەرگیرا:
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن.
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن.
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن.
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
24 گەنجە دەستگیرکراوەکەی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا گرنگە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی تێپەڕی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من خشتەی سبەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕافیدەین ڕێنمایی گرنگ بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی دەردەکات