هەژماری من لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
هەژماری من لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی ڕاکێشانی پارەکەی

ئاڤا نیوز

هەژماری من لیستی دابەشکردنی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی بڵاوکردەوە کە سبەی هەینی دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 974 ملیار دینار خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی سێ مانگ.


زانیاریی زیاتر:
هاوکات لەگەڵ ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لە مووچەخۆران و خانەنشینان ئەوانە لە پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە مووچەکانیان وەربگرن و پرۆسەکەش سبەی کۆتایی دێت. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:
تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: سبەی هەینی 25ی ئایار، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە، دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ