
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستی دابەشكردنی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاستەوخۆ دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد، وەزارەتەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا و هەژماری منیش لەماوەی دوو ڕۆژدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەهێنن. ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت ئاشكرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەدوای سێ مانگ لە ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕۆژی سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری لە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی کوردستان دا.
زانیاریی زیاتر: ئەو مووچەی ئێستا فەرمانبەران وەریدەگرن، مووچەی مانگی پێنجە و مووچە مانگەکانی شەش و حەوت دەمێنێتەوە و ئاڤا لەوبارەیەوە بەدواداچوونی بۆ کاتی دابەشکردنی ئەو دوو مووچەیەش کردووە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرنگ مووچەی مانگی پێنج بوو، ئێستا ئەو بەربەستە شکێنراوە، مووچەی مانگەکانی داهاتووش بەهەمان میکانیزم و شێواز بەردەوام دەبێت.
مەبەست لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ناردنی داهاتی نانەوتی و نەوت بوو بۆ بەغدا، دوای ئەوە حکومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچە.
ئەو سەرچاوەی ئاڤا باسی لەوەشكرد: کات نابێتە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، بەغدا دوو مووچە قەرزدارە و هەرچەند زوو داهاتی نانەوتی و نەوت بۆ بەغدا بنێردرێت، مووچەی مانگی شەشیش دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی فیدراڵی بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خاڵێک پەیڕەو بکات؛-
یەکەم؛ لیستی مووچەی مانگی شەش، نێردراوە و کێشەی نییە.
دووەم: میزان مراجەعە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا نێردراوە.
سێیەم: دەبێت حکومەتی کوردستان 120 ملیار دیناری دیکە لە داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
چوارەم: دەبێت پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە، یان لەڕێگەی بۆری بنێردرێت بۆ بەندەری جەیهان، یان هەر لە ناوخۆی عێراق بدرێتە سۆمۆ.
ئەمەش بزانە: ئێستا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا، کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات پرۆسەی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوتیش بۆ 280 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
24 گەنجە دەستگیرکراوەکەی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا گرنگە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی تێپەڕی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من خشتەی سبەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕافیدەین ڕێنمایی گرنگ بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی دەردەکات