دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەورووپا هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەورووپا هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە

ئاڵای ئێران و وڵاتانی ئەورووپا

ئاڤا نیوز

هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان و تاوتوێی سزاکان بکەن.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، 22-8-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا فەرەنسی و بەریتانی و ئەڵمانییەکەی ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە  هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە پرسی بەرنامەی  ئەتۆمیی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشەی ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی سزاکان زیاتر بووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر سێ وڵاتە ئەوروپییەکە هۆشداریان بە ئێران دا و  ڕایانگەیاند، ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستان و ڕێککەوتنێک بۆ سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، دەتوانن سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران چالاک بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، وەزیری دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان کۆدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ