
دانانی سیستمی بەرگری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی لە ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتگیرییکردنی ئۆکراینا لەشەڕی دژ بە ڕووسیا، حکومەتی نەرویج بە بەهای نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا دابین دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی نەرویج ئاشکرای کرد، لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا ڕێککەوتوون بۆ کڕینی دوو سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت و گەیاندنی بە کیێڤ، جۆناس گاهر ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ ئەڵمانیا ئێستا دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئۆکرانیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێز وەردەگرێت''.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، ئەڵمانیا و نەرویج زۆر لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە شەڕی بەرگریکردن لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارەی نەرویج لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا، سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر بە ئۆکراینا لە بواری سەربازیدا پەیڕەو دەکات، کە ڕێگە نادات ئۆکراینا مووشەکە بەرهەمهێنراوەکانی ئەمریکا بۆ ئامانجەکانی ناو ڕووسیا بەکاربهێنێت، ئامانج لەو سیاسەتە نوێیەیە فشاری زیاترە بۆ پرسی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم لە چارەسەرکردنی تەواوی کیشەکانی نزیکبووەتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە هێرشێکی پەشیمان دەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەبارەی غەززەوە: دەبێت ئەم کابووسە کۆتایی بێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات