دیمەنی باران بارین- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆڵێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، تاکو ئێستا چوار کەس لە سلێمانی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسیش لە دهۆک بریندار بوون و لە هەولێریش ئاو چووتە 50 ماڵەوە.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەک لەمەوبەر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هۆشداری بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دا و داوای لێکردن نەچنە شوێنە گشتییەکان.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
لە سلێمانی گیانلەدەستدان هەیە
گرووپێکی گەشتیاری دەچنە گوندی ئاوەسپی ناوچەی قەرەداغ، ژمارەیان 12 کەس بووە، باران ڕێگەیان پێ لێژدەکات و بەهۆیەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەست دەدەن.
لە هەولێر ئاو چووەتە 50 ماڵ
بە گوتەی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر "بارانبارینەکە هیچ زیانێکی گیانی نەداوە و زیانە ماددییەکەشی گەورە نەبووە، بەڵام ئاو چووەتە 50 ماڵ و تیمەکانی بەرگریی شارستنی و شارەوانیی هەولێر هاوکاریان بوون لەوەی لە ماوەیەکی کەم ماڵەکانیان پاک بکەنەوە.
لە دهۆک بریندار هەیە
لە پارێزگای دهۆک زیاتر هەورەبرووسکە هەبووە و زیانی بە خەڵکی گەیاندووە، چەندین شوێنی گەشتیاریش زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوتەی بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک هەورەبرووسکە لە شاخی کۆخیی سنووری ناحیەی ئەترووشی قەزای شێخان لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوە، بە هۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون و ئێستا دۆخی تەندرووستییان جێگیرە، لەمە زیاتر هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە دهۆک ڕووی نەداوە.
بارانێکی زۆر باریوە
لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکانیشەوە، نزیکەی 120 ملیم باران باریوە و بەشێک لە بەنداوەکانیش نزیک بوونەتەوە لە پڕبوون و بۆ ئەوەی زیانیان نەبێت ئاوەکەیان بەرداوەتەوە.
ڕێژەی بارانبارینی 48 کاتژمێری پارێزگاکان
پارێزگای هەولێر: 41.5 ملم
پارێزگای سلێمانی: 31.3 ملم
پارێزگای دهۆک: 51.5 ملم
پارێزگای هەڵەبجە: 59.9 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟