
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە خەرجیی حاکیمەی عێراق، بودجەی تایبەت بۆ وەرگرتنی بەرهەمی دانەوێڵە تەرخان کراوە، بڕیارە ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر یەکلاییکردنەوەی بڕی وەرگیراوی گەنمی جووتیاران بەردەوامە؛ سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی مافی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت و پێداگری لەوە کراوە لەسەر بنەمای ڕووپێوی سەتەلایەتی و ڕووبەری داچێنراو، گەنمی جووتیاران وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەڕێگەی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسراوی فەرمی ئاراستەی سوودانی کراوە و پەسەندی کردووە، تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی فەرمانەکە بگاتە لیژنەی 57 بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ئەمساڵ نزیکەی دوو ئەوەندەی پارساڵ، گەنمی جووتیاران وەربگیرێت و بڕەکەی 975 هەزار تۆن دەبێ، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردووش ئەوە یەکەمجارە عێراق ئەو بڕە گەنمە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: لە خشتەی بودجەی 2024 لەسەر خەرجیی حاکیمە، بڕی 742 ملیار و 715 ملیۆن دینار بۆ کڕینی دانەوێڵە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش