
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەکە ڕایگەیاند، هەموو کارەکان تەواو بووە، مووچەکانیان و کارە کارگێڕییەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆتایی پێهاتووە و شوێنەکانیشیان دیاریکراوە، تەنیا ئەوە ماوە دەستبەکار ببن.
بۆچی گرنگە: بە دەستبەکاربوونی ئەو لیوا هاوبەشانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئەو هەڕەشانەی لەسەر کوردانی نیشتەجێبووی ئەو ناوچانە هەیە، نامێنێت و هەست بە ئاسایش و ئارامی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا هەم ئەفسەرەکان و هەم سەربازەکانی ئەو دوو لیوایە مووچەکانیان وەردەگرن، بۆ ماوەی سێ مانگیش مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە، بارەگای لیواکە بەشێوەیەکی کاتی لە شارۆچکەی مەخموور دانراوە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: لەبارەی دابەشکردنی فەوجەکانی سەر بەو دوو لیوایە عەبدولخالق تەڵعەت ڕایگەیاند: دوو لیواکە لە چوار فەوج پێکدێت، فەوجێکیان لە ناوچەی شوان، فەوجێک لە پەلکانە، فەوجێکی دیکە لای قەرەچووغ و فەوجی چوارەمیش لە ناوچەی کوشاف دەبن.
زانیاریی زیاتر: 542 کیلۆمەترهێڵی بەرگریی لەنێوان هێزی پێشمەگە و سوپای عێراق هەیە، ئەو هێزانە لەو شوێنانە جێگیر دەکرێن کە ناوچەی گرنگی ئەمنی هاوبەشن لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، تەنیا ماوە لەو شوێنانە دەستبەکار ببن، لە ڕووی پڕچەککردنەوە دەتوانم بڵێم هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە، مووچەکەشیان لەسەر سوپای عێراقە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی دەگەڕێنێتەوە
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە
- بیروڕا
- 56 خولەک لەمەوپێش
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کابۆیەک و تیشێرتێک بکڕە و 20 هەزار دەبە ئاو پاشەکەوت بکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- کوردستان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 5 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن