شێخ نیاز نەقشبەندی: سەرجەم حاجییانی کوردستان بەسەلامەتی گەیشتنە سعودیە
- کوردستان
- 5 حوزەیران
ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لەسەر کێوی ئوحود
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆسەی حەج ڕایگەیاند، سەرجەم حاجییانی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە بە سەلامەتی گەیشتنە شاری مەککە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ چوارهەزار و 685 حاجیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشتی وڵاتی سعودیەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆسەی حەج بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خوای گەورە سەرجەم حاجییانی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتنە شاری مەککەی پیرۆز، تاوەکو ئێستاش هیچ کێشە و گرفتێکی ئەوتۆ نەهاتووەتە پێشەوە کە مایەی نیگەرانی بێت بۆ حاجییانمان.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی لە دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە هەموو پێداویستییەک بۆ حاجییان دابین کراوە، خزمەتگوزارییەکانی وەک: شوێنی مانەوەیان، گواستنەوە، تەندروستی، ڕێنمایی ئایین و خۆراک. لە ڕووی تەندروستییەوە سەرجەم حاجییانی کوردستان سەلامەتن، زیاتر لە 20 لیژنەی جۆراوجۆر پێک هێنراون بۆ خزمەتکردنی حاجییان.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ تێچووی حەج بە دیناری عێراقی وەرگیراوە و دۆلاریش بە نرخی بانکی ناوەندی وەرگیراوە بە 132هەزار دینار؛ تێچووی ڕێگەی وشکانی پێنج ملیۆن و 300هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیش شەش ملیۆن و 350هەزار دینارە.
باکگراوند: 27ـی ئایار یەکەمین کاروان بە فڕۆکە بەرەو سعودیە بەڕێ کەوتن. سەرلەبەیانی ڕۆژی 29-05-2024 کاروانی حاجییان بە ڕێگەی وشکانی دەستی پێ کرد و ئەمڕۆش دوا کاروانی حاجیان گەیشتە سعودیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی دەگەڕێنێتەوە
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە
- بیروڕا
- 53 خولەک لەمەوپێش
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کابۆیەک و تیشێرتێک بکڕە و 20 هەزار دەبە ئاو پاشەکەوت بکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- کوردستان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 5 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن