
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: محممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، چاوەڕێی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمن بۆ ئەو وادەیەی کۆمیسیۆن پێشنیازی کردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مازن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕۆژی پێنجی ئەیلوول وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پێشنیاز کراوە و چاوەڕێی ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی هەرێمین بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پرۆسەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی دوێنێ لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا.
خاڵی ئەرێنی: ڕۆژی 2-6-2024 دوا وادەی تۆماری بایۆمەتری کارتی دەنگدان بوو، ئێستاش کۆمیسیۆن لەسەر دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری هاونیشتمانییان بەردەوامە.
باکگراوند: بڕیاربوو 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تێبینیەکانی پارتی لەسەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی پەیوەست بە کورسیی پێکهاتەکان، لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت و کۆمیسیۆن چاوەڕێی بڕیارێکی نوێی سەرۆکایەتیی هەرێمە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە
- بیروڕا
- 39 خولەک لەمەوپێش
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 5 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن