
وێنەی پاسەکە. وێنە: هاتووچۆی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، سزای پاسێکی گەشتیاری وڵاتی تورکیایان داوە، کە لەماوەی ڕابردوودا 135 جار سەرپێچی تیژڕویی کردووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵەوە سیستەمی کامێرای سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵی لە بەشێکی بەرچاوی شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان داناوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووداوەکانی هاتوچۆی کەم کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت پاسێکی ژمارە تورکیا کە گەشتیاران لە هەرێمی کوردستانەوە دەگوازێتەوە بۆ تورکیا، ژمارەیەکی زۆری سەرپێچیی تیژڕۆیی کردووە، نووسراومان بۆ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کرد و لەوێ دەست بەسەر پاسەکەدا گیرا.
زانیاریی زیاتر: ئەو پاسە بڕی 37 ملیۆن و 900 هەزار دیناری لەسەر بووە، دوای دەستبەسەرداگرتنی لە ئیبراهیم خەلیل گەڕێنراوەتەوە هەولێر و شوفێرەکەی ئەو بڕە پارەیەی داوە و پاسەی ڕادەست کراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی دەگەڕێنێتەوە
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کابۆیەک و تیشێرتێک بکڕە و 20 هەزار دەبە ئاو پاشەکەوت بکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی جەژن منداڵێک لە زێی گەورە دەخنکێت
- کوردستان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 5 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن