گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گرووپە مەترسیدارەکەی گۆڤەندی “ CTS” لە دەرەوەی وڵات دەهێنێتەوە بۆ ناو کوردستان و لەگەڵ باندەکەی دەستگیریان دەکات.
وێنە گەورەکە: گۆڤەند بەر لە شەش ساڵ لە یانەکی شەوانەی شاری هەولێر دەست بە کارەکانی دەکات، ماوەیەک لەو یانەیە پەیوەندی لەگەڵ چەندین کوڕ و کچ دروست دەکات کە سەردانی ئەو یانەیە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەر لە پێنچ ساڵ گۆڤەند هەرێمی کوردستان جێدەهێڵێت و دەچێتە تورکیا و ماوەیەک لەوێ نیشتەجێ دەبێت، هەر لەتورکیا تەواوی ئەکاونتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دادەخات و دەست دەکات بە دروستکردنی گروپی تێلیگرام و بەدوایدا گروپێک لە ئاپی کڵەپ هاوس دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەو ئەرشیفە ڤیدیۆییەی لای بووە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە گرووپەکانی کۆدەکاتەوە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە ناوێکی ناسراو، پاشان لەرێگەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لای هەبوون ژمارەیەک کوڕ و کچ دەبنە نێچیری ئەو بەمەرجی بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆکانیان کاری بۆ دەکەن.
باگکراوند: گۆڤەند ناوێکی دورستکراوە، ناوی ڕاستەقینەی ( لای ئاڤا پارێزراوە) و لە ساڵی 1993ی شاری هەولێر لە لەدایکبووە.
گۆڤەند چۆن دەستگیرکرا؟
هەفتەی پێشوو ڕۆژی سێشەممە 11- 6-2024، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپۆل گۆڤەند و پێنج کەسی دیکەی ئەندامی گرووپی”CTS” دەستگیران، کە بەشێکیان لە ناو هەولێر بوون و بەشیکی دیکەشیان لە دەرەوەی وڵات دەستگیران، ئەم گرووپە تۆمەتبارن بە 150 تاوانی ئەلیکترۆنی.
مەترسییەکان بەم شێوەیە بوون
گۆڤەند و ئەندامانی گرووپەکەی لەماوەی زیاتر پێنج ساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی چەند گرووپێکی تێلیگرامەوە نزیکەی 500 ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی کچان و کوڕانی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردبووەوە، جگە لە هەڕەشە کردن لە سەدان کچی دیکە بە ئابڕوو بردن و بڵاوکردنەوەی نهێنییەکانیان.
تۆمەتبارە بە هۆکاری خۆکوشتنی چەندین کچ
گۆڤەند لەلایەن دادگەی هەرێمی کوردستانەوە تۆمەتبارە بە نزیکەی 150 تاوانی ئەلیکترۆنی و هاک و هەڕەشە و پارە وەرگرتن لەژێر باری هەڕەشەدا، جگە لە تۆمەتباربوونی بە هۆکاری خۆکوشتنی چەندان کچ لەترسی بڵاوبوونەوەی وێنە تایبەتەکانیان.
شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکانی گۆڤەند چۆن بووە؟
گۆڤەند دوای دەسکەوتنی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی قوربانییەکان، بە دوو مەرج بڵاوی نەکردوونەتەوە، یەکەم لە ڕێگەی هەژمارێکی تایبەتەوە پارەیەکی زۆری لە قوربانییەکان وەرگرتووە، دووەم قوربانییەکانی کردووەتە ئەندامی گرووپی”CTS” بۆ ئەنجامدانی تاوان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە