دوو ڕاپرسی؛ پارتی کرێکارانی بەریتانیا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەست دەهێنێت
- جیهان
- 2024-06-19

ئاڵای پارتی کرێکاران و ئاڵای بەریتانیا، سەرچاوە: گێتی
ئاڤا نیوز
دوو ڕاپرسی سەرتاسەری پێشبینی دەکەن، پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوودا لە کۆی 650 کورسی، 425 بۆ 516 کورسی بەدەست بهێنێت.
وێنە گەورەکە: مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا دەکرێت، دوو دوایین ڕاپرسی سەرتاسەری کە لەلایەن یوگۆڤ و ساڤانتا کراون، پێشبینی دەکەن پارتی کرێکاران ژمارەیەکی پێوانەیی کورسییەکان بەدەست بهێنێت و پارتی پارێزگارانیش تووشی شكستێکی مێژوویی ببێت.
زانیاریی زیاتر: دوو ڕاپرسییەکە دەریدەخەن پشتیوانی لە پارتی پارێزگاران کە لە ساڵی 2010ەوە دەسەڵاتدارە، بۆ ئاستێکی بێوێنە دابەزیوە، یەکێک لە ڕاپرسییەکان مەزەندەی کردووە تەنیا 53 کورسی بەدەست بهێنێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕاپرسییەکەی ساڤانتا و بەشی هەڵبژاردنەکانی دەیلی تەلەگراف پێشبینی ئەوەیان کردووە ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کورسییەکەی لەدەست بدات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن