
نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس
ئاڤا نیوز
نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس لەبارەی ئەو هەڕەشەیەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر وڵاتەکەی، لێدوانی دا و ڕایگەیاند، قوبرس "دەستی لە هیچ ململانێیەکی سەربازی نییە".
بۆچی گرنگە: سەرۆکی قوبرس دوای هەڕەشەکەی نەسروڵڵا کەوتووەتە دوودڵی و دەیەوێت وڵاتەکەی لە لایەنگیریکردنی ئیسرائیل بێبەری بکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم لێدوانەی سەرۆکی قوبرس لەکاتێکدایە، وڵاتەکەی خەریکە دەکەوێتە بەر هەڕەشەی هێزە چەکدارییەکانی حیزبوڵڵا و دەبێتە بەشێک لە ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.
لێدوانی فەرمی: بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "هارتز"ـی ئیسرائیلی و ماڵپەڕی هەواڵی "قوبرس مەیل"، کریستۆدۆلیدس دەڵێت: قوبرس بەشێک نابێت لە هیچ ململانێیەکی سەربازی، بەڵكو بە پێچەوانەوە بەشێکە لە چارەسەر نەک کێشە".
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: قوبرس چەند کەناڵێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و لوبنان هەیە، لەو ڕێگەیەوە چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ نەسروڵڵا دەکات.
چی ڕووی دا؟ شەوی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشەی لە حکومەتی قوبرس کرد بەوەی "وەک بەشێک لە شەڕ مامەڵەی لەگەڵ دەکات"، ئەمەش دوای ئەوەی قوبرس ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن