
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، بەشێکی تێبینی و کێشەکان چارەسەرکراون، بۆیە ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێکی فەرمی کە دەکاتە پێنجەم مەرسووم لەبارەی هەڵبژاردن، ڕۆژی 20-10-2024ی بۆ بەڕێوەچووونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دەڵێت: "لەدوای ئەوەی هەڵویستمان وەرگرت بەشێک لە تێبینی و کەموکوڕییەکان چارەسەر کراون و بەشێکیشیان لە چارەسەرکردن دان، وەک کێشەی پەنجەمۆر و کورسی پێکهاتەکان و ڕێکارەکانى پرۆسەى هەڵبژاردن".
خاڵی ئەرێنی: گوتەبێژی پارتی جەخت دەکاتەوە "هەرچەندە هەموو چارەسەرەکان لەسەدا سەد نەبوون، بەڵام بەشێک لە مافەکان بۆ پێکهاتەکانى کوردستان گەڕایەوە و، بابەتەکانى دیکەش بەشێکی باشیان چارەسەرکراون، بۆیە دواى ڕاگەیاندنى وادەى هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پارتیمان دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بۆ پرۆسەى هەڵبژاردن".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
یاسای باڵاپۆشی لە ئێران ڕادەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاسای باڵاپۆشی لە ئێران ڕادەگیرێت
48 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
24 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت