هەڵوێستی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران
- ڕاپۆرت
- 28 حوزەیران

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستی پێ کرد، شەش حزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش داوای بایكۆتی هەڵبژاردنەكە دەكەن و دەڵێن "ئازادانە و دیموكراسیانە نییە".
ئەوەی پێوستە بیزانیت: هەریەكە لە حزبەكانی، كۆمەڵەکان، دیموكرات، پارتی سەربەستی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان تایبەت بە ئاڤا نیوز هەڵبژاردنەكانی ئێران بە "نادیموكراسیانە لەقەڵەم دەدەن" و داوا لە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن هەڵبژاردنەكە بایكۆت بكەن.
درێژەی ڕاپۆرت
هەڵوێستی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران
"نامانەوێت خەڵك بەشدار بن"
حەسەن قادرزادە، ئەندامی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: " داوای بایكۆتمان لە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و ناشمانەوێت خەڵك بەشدار بن و بە دەم داواكارییەكەشمانەوە هاتوون".
"كۆمەڵە بەردەوام داوای بایكۆتی كردووە"
ئەمجەد حووسێن پەناهی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان:" كۆمەڵە بەردەوام داوای بایكۆتی كردووە و ئەو هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنی كورد نازانێت و داوای بایکۆتمان کردووە و خەڵکیش بەدەم بایكۆتەكەوە هاتوون".
"هیچ لە دۆخی ژیانی خەڵكی ناگۆڕن"
عارف باوەجانی، سەرۆكی پارتی سەربەستی كوردستان: "هەڵبژاردنەكانی ئێران هیچ لە دۆخی ژیانی خەڵكی ناگۆڕن و ئەم هەڵبژاردنە بۆ خەڵكی هیچ گرنگ نییە و داوا لە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم هەڵبژاردنەكە بایكۆت بكەن".
"هەڵبژاردن لە ئێران نمایشییە"
خەلیل نادری، گوتەبێژی پارتی ئازادی كوردستان: "هەڵبژاردن لە ئێران نمایشییە و دەنگی خەڵك هیچ لە هەڵبژاردن ناگۆڕێت و ژیانی خەڵكیش ناگۆڕێت، بەرەی بایكۆت زۆر بەهێزە".
"هەڵبژاردنەكانی ئێران شەرعیەتی نییە"
ئاشتیاكۆ پوركەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: "هەڵبژاردنەكانی ئێران شەرعیەتی نییە و ئێمە داوای بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەین و گەلی كورد هیچ دەنگێك بەو بەربژێرانە نادات".
"ئێمە بڕوامان بە حكومەتی دیفاكتۆ هەیە"
مستەفا شەمامی، ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی كۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان:" ئێمە بڕوامان بە حكومەتی دیفاكتۆ هەیە و ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەكی گەورەی بۆ ئێران هەیە، هەرچەندە بە نیسبەت كوردەوە هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟