
دیمەنێک لە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان؛ سەرچاوە: ئیرنا
ئاڤا نیوز
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ڕاگەیێنرا و تاوەکو ئێستا هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانیوە دەنگی پێویست [51%ـی دەنگەکان] بەدەستبهێنن، بۆیە ئەگەر هەیە هەڵبژاردنەکە بچێتە خولی دووەمەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 28-06-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەستیپێکرد، بڕیاربوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ هەڵبژاردن کۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی کەمیی بەشداریکردنی دەنگدەران سێ جار کاتەکەی درێژکرایەوە و تاوەکو لە کاتژمێر 12:00 شەو بە کاتی تاران بنكەكانی دەنگدان داخران.
ژمارەکان وا دەڵێن: یەکەم ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە لەلایەن گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیێنرا بەمشێوەیە:
لە کۆی 2 ملیۆن و 372 هەزار و 666 دەنگی جیاکراوە
- مەسعود پزیشکیان: 973 هەزار و 52 دەنگی بەدەستهێناوە
- سەعید جەلیلی: 963 هەزار و 615 دەنگی بەدەستهێناوە
- محەممەد باقر قالیباف: 341 هەزار و 56 دەنگی بەدەستهێناوە
- مستەفا پورمحەممەدی: 15 هەزار و 625 دەنگی بەدەستهێناوە
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 41% بووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەستبهێنن ئەگەر هەیە هەڵبژاردن بچێتە خولی دووەمەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر ژمارەی دەنگی بەربژێرەکان بەمشێوەیە بوو و هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی 51%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنن، ئەوا هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەمەوە و دوای دوو هەفتەی دیکە، جارێکی دیکە هەڵبژاردن لەنێوان ئەو دوو بەربژێرانەی کە زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنن بەڕێوەدەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەیرووت چاوەڕێی چەک داماڵینە و حزبوڵڵاش هێز نمایش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
یونیسێف: ئیسرائیل ڕۆژانە 28 منداڵ لە کەرتی غەززە دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: وەک هەمیشە ئامادەی ئۆپەراسیۆنەکانین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی غەززە: لە 60٪ ئۆتۆمبێلەکانمان لەکارکەوتوون