ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئێران؛ 19 ملیۆن دەنگ جیاکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 حوزەیران

دەنگدەرێک لە کاتی دەنگدان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێران دوایین ئەنجامی بەرایی 19 ملیۆن دەنگی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێرانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەنجامەکەش مەسعوود پزیشكیان کە دایکی کوردە و خەڵکی مهابادە، لەپێشە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
وێنە گەوەكە: ڕۆژی هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەچوو. دوای سێجار درێژکردنەوە لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 24 ملیۆن کەس کە دەکاتە 39٪ بەشدارییان کرد.
ژمارەكان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا 19 ملیۆن و 69 هەزار و 713 دەنگ جیاکراونەتەوە، ئەنجامەکە بەمشێوەیە:
مەسعوود پزیشكیان: هەشت ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگ کە دەکاتە 43.7%.
سەعید جەلیلی: حەوت ملیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگ کە دەکاتە 37.4%..
محەممەد باقر قالیباف: دوو ملیۆن و 672 هەزار و 512 دەنگ کە دەکاتە 14.%.
مستەفا پورمحەممەدی: 158 هەزار و314 دەنگ کە دەکاتە 0.48%.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: هەڵبژاردن لە نێوان مەسعوود پزیشكیان و سعید جەلیلی بچنە قۆناغی دووەمەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ كام لە بەربژێرەكان ناتوانن 50+1 ی دەنگەكان بەدەستبهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات