
وێنە: میزان نیوز
ئاڤا نیوز
دادگەیەکی تاران، حکومەتی ئەمریکا بە پێبژاردنی 6.785 ملیار دۆلار سزا دا لەبەرئەوەی بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە چندین منداڵی نەخۆش گیانیان لەدەست داوە.
وێنە گەورەکە: لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە، بنکەی 55ـی دادگەی نێودەوڵەتیی تاران بڕیارەکەی دەرکرد. بڕیارەکە دوای چەندین دانیشتن هات کە دادگە ئەنجامی دابوون بۆ بەدواداچوون بۆ سکاڵای 295 کەس لە کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشییەکی تایبەت بە پێست لە دژی 30 کەسی سرووشتی و یاسایی ئەمریکا کە بەهۆی سزاکانیانەوە بوونەتە هۆکاری مردنی نزیکەی 20 نەخۆش.
زانیاریی زیاتر: پێشتر دادگە بڕیاری دەستبەرسەرداگرتن و داگرتنی باری کەشتییەکی نەوتیی ئەمریکای دەرکردبوو کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزی دەریایی ئێران لە کەنداو ڕاگیرابوو، بەڵام ئەمساڵ کەشتییەکە بەر درا.
قووڵتر: ئەمریکا پێشتر چەندینجار ڕایگەیاندووە کە سزاکان پێداویستی پزیشکی و مرۆڤدۆستانە ناگرێتەوە، بەڵام ئێران دەڵێت کۆمپانیاکان لە ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرپرسیارێتیی یاسایی لەگەڵ ئێراندا مامەڵە ناکەن و بە هۆی سزاکانەوە ڕێککەوتننامەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشیی ئی بی Epidermolysis bullosa نەخۆشییەکی پێستە کە توشی منداڵان دەبێت و بەهۆیەوە پێستیان زیاد لە پیویست ناسک دەبێت، بە جۆرێک وەک حاڵەتی سوتاوویی لێدێت. لە هەر 10 نەخۆش، چواریان بەر لە گەیشتن بە قۆناغی مێردمنداڵی دەمرن. لە ئێران نزیکەی هەزار تووشبووی ئەم نەخۆشییە هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا