
کامالا هاریس، بەربژێری پارتی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و تیم وۆڵزی جێگری کە لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان دەبنە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا. وێنە ؛ ئەی بی سی
ئاڤا نیوز
کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، تیم وۆڵزی وەک جێگری خۆی دەستنیشانکرد و بایدنیش بە کارێکی گونجاوی دەزانێت.
وێنە گەورەکە؛ دوای ئەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە، کەمالا هاریسی جێگرەکەی وەک بەربژێری دیموکراتەکان دەستنیشانکرا، هاریسیش تیم وۆڵزی پارێزگاری ویلایەتی مینیسۆتای وەک جێگری داهاتووی سەرۆکی ئەمریکا دیاریکرد. ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر توانی کورسی سەرۆکایەتیی لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپی ڕکابەری بۆ پارتەکەی بباتەوە.
لێدوانی فەرمی: بایدن لە ئێکس نووسیویەتی: هەڵبژاردنی تیم وۆڵز لەلایەن کامالا هاریسەوە، وەک بەربژێری جێگری سەرۆکایەتیی، "بڕیارێکی نایاب و ناوازەیە".
لەلایەکی دیکەوە: هاریس گوتی: شانازی دەکات بەوەی وۆڵزی وەک بەربژێری خۆی هەڵبژاردووە و " بوونی ئەو لە نێو تیمەکەدا دڵخۆشکەرە".
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بایدن پێیوایە، تیم ۆوڵز "توندترین بەرگریکاری ئازادییە تاکەکەسییەکان و دیموکراسی دەبێت"، بایدن دەشڵێت، جێگرەکەی کامالا دەنگێکی بەهێز دەبێت بۆ خەڵکی کرێکار و چینی ناوەڕاستی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا و زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ بە ڤیدیۆ قسە دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ پووتین، زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت