ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و لەو چوارچێوەیەشدا هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر ژمارەیەک خانوو لە ناوچەی جەبالیا لە کەرتی غەززە و لانیکەم 30 کەس کوژران.
لێدوانی فەرمی: مەحموود بەسەل، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە ڕایگەیاند: "ئەمە کۆمەڵكوژییەکی دیکەی ئیسرائیلی داگیرکەرە؛ سوپای ئیسرائیل چەند ماڵێکی لە ناوچەی جەبالیا بەلەد بەئامانج گرتوون."
ئەمەش بزانە: ناوچەی جەبالیا لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراوە و ڕێگە بە دەرچوونی دانیشتووانەکەی نادرێت و بۆردوومانیش دەکرێن. تەنیا لەم هێرشەدا چوار خانوو بۆردوومان کراون.
باکگراوند: سەرەڕای سەرکۆنە و نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام ئیسرائیل لە بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و بەهۆی ئەم هێرشانەوە لەسەرەتای لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا 42 هەزار و 175 کەس کوژراون و نزیکەی 100 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: سیاسەتی یەکڕەنگی ڕەتدەکەینەوە و پشتیوانی هەمەڕەنگی دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا ڕەتیدەکاتەوە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەورووپا هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە 3 پارێزگای سووریا دوادەخرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: حەماس هێشتا 20 هەزار چەکداری هەیە