سەرۆکی ئەتۆمی ئێران: بەرپەرچدانەوەی خێرامان بۆ هەر دەستوەردانێک دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 تشرینی دووەم

ڕافائیل گرۆسی و محەممەد ئیسلامی
ئاڤا نیوز
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆم لە ئێران هەڕەشەی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەکات لە دژی هەر بڕیارێک لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی دەزگای ئەتۆمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کە دەستوەردان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەیشتە تاران بۆ وتوێژی چارەنووسساز سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چاوی بە بێهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران کەوت، دواتر لەگەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە تاران کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئیسلامی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی سەردانیکەری ئاژانسەکە گوتی: هەر بڕیارنامەیەکی دەستوەردانکەرانە لە کاروباری ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە لە دوای هەفتەیەک لە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دێت. لەکاتێکدا کە پێشووتر تاران ڕایگەیاندبوو سەرکەوتنی ترەمپ بۆ ئەوان باش نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیپێکردەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
بکوژی دوو کەسەکەی سێشەممەی ڕابردووی هەڵەبجە دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە