وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕێککارە کارگێڕی و داراییەکانی کۆلێژی پزیشکی هەڵەبجە تەواو کراون
- کوردستان
- 19 کانوونی یەکەم

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کار بۆ ڕێکخستنی دەرفەتی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دەڕەخسێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دەست بە ڕێکخستنی دەرفەتی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ مامۆستایان دەکرێت، هەروەها تیمی زانستی و پسپۆڕ بۆ کارکردن لەسەر داڕشتن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و تەواوکردنی ئامادەکارییە زانستی و تەکنۆلۆجییەکانی تایبەت بەخوێندنی پزیشکی پێکدەهێنرێت.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرجەم ڕێککارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستی تاقیگەکان و ژینگەی خوێندنی کۆلێژی پزیشکی تەواو کراون و لە قۆناغی تەندەر و کڕیندان.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، جەخت لەسەر پابەندبوونی بە تەواوکردنی پڕۆژەکە لەو کاتەی بۆی دیاریکراوی دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر پزیشک کە هەڵگری بڕوانامەی زانستی و کلینیکی بەرزن و لە هەڵەبجە کار دەکەن، ئامادەیی خۆیان بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دەربڕیوە و بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە