
دیمەنێکی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
پرۆژەی دارچاندن لە پارێزگای دهۆک لە بواری جێبەجێکردندایە، بڕیارە زیاتر لە یەک ملیۆن دار لە جۆری زەیتوون و فستق لە دهۆک و دەوروبەری بچێنرێن، پڕۆژەکە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی تایبەت بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دراوە و بەردی بناغەی چەندین پارک دانراوە بەمەبەستی گەیاندنی ڕێژەی سەوزایی بە ستانداردی جیهانی، لە پارێزگای دهۆکیش پڕۆژەی چاندنی زیاتر لە یەک ملیۆن داری زەیتوون و فستق لە بواری جێبەجێکردندایە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دھۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە پارێزگای دهۆک دوو پڕۆژەی دارچاندن لە جێبەجێ کردن دان کە ملیۆنێک و 40 ھەزار دار دەچێنن، پڕۆژەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێدەکرێت و نزیکەی سێ ساڵ دەخایەنێت، "دەمانەوێت لە چاندنی داری زەیتوون و فستق لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکەم بین".
- "پڕۆژەکانمان لەڕێگەی کەرتی تایبەت جێبەجێدەکەین، یەکێک لەوانە پڕۆژەی کاڤین گرووپە کە تا یەک ملیۆن داری زەیتوون دەچێنن.
- تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 ھەزار داریان لە سنووری پارێزگای دھۆک چاندووە، پڕۆژەیەکی تر لە ئاکرێ ھەیە ئەوانیش 40 ھەزار دار دەچێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش