
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە
ئاڤا نیوز
گەشتی ئاسمانی لەنێو سەرجەم فرۆكەخانەكانی عێراق، تەنها لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بەشێوەیەكی سنووردار بەردەوامە و ئەمڕۆ هەینیش، 21 گەشتی ئاسمانیی چوون و هاتن لە فرۆكەخانەكە دەکرێت.
وێنە گەورەكە: بەهۆی بەردەوامی جەنگ و گرژییەكان و ئاراستەكردنی مووشەك و درۆن لەنێوان ئیسرائیل و ئێران كە بە ئاسمانی عێراقدا ڕەت دەبن، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لەهەموو فڕۆكەخانەكانی عێراق و داخستنی كاتیی ئاسمانی وڵاتەكەی لە 13-6-2025 بەدواوە كە قۆناغ بە قۆناغ ڕایگەیاند، بڕیارەكەش تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی عێراقی، خشتەی گەشتەكانی ئەمڕۆ هەینی 20ـی حوزەیرانی بڵاوكردووەتەوە كە خۆی لە 21 گەشتدا دەبینێت و سەرجەمیان لەفڕۆكەخانەی بەسرە ئەنجامدەدرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خشتەكە، هاتووچۆی گەشتەكان لەنێوان بەسرە و هەریەك لە شارەكانی: بەیروت، ئیستەنبووڵ، دەلهی، دوبەی، كاراچی، تونس، قاهیرە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە